عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بۆشایی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق پڕدەکەنەوە.
عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد، لەگەڵ پێشمەرگە رێکەوتوون بۆ پاراستنی سنورەکانی عێراق لەگەڵ ھەریەکە لە ئێران و سوریا.
باسی لەوەشکرد، پەیوەندی بەردەوامیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھەیەو دەیانەوێت کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.
ئەو لێدوانەی سەرۆک وەزیران لە کاتێکدا دێت، کە کابینەکەی لەسەر ئەو پەیوەندیە باشەی لەگەڵ کورد هەیەتی و مانگانە بوودجە دەنێرێت بۆ هەرێم، رووبەروویی فشار بۆتەوە.