تەندروستی شارەزوور رایگەیاند، ههڵمهتی دهرمان رشتن بەمەبەستی رێگری کردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی له قهزای شارهزوور دهستپێكرد.
خۆپاراستنی تهندروستی شارهزوور له راگهیهندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە، رایگەیاندووە، بەمەبەستی رێگری کردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی گوێزەرەوە و لە ناوبردنی مێروی زیان بەخش دوای رێکارەکان و وەرگرتنی رەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ھاوکاری و ھەماھەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ھەڵمەتی دەرمانڕشتن لەسنوری شارەزوور و ناحیەی وارماوا لەلایەن تیمەکانی بەشی خۆپاراستنی تەندروستی شارەزوورەوە دەستی پێکرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم ھەڵمەتە دوو مانگ دەخایەنێت واتە مانگی تهمموز و ئابی 2019، بە دوو تیمی بەیانیان و ئێواران لە ھەرمانگێکدا تیمی ئێواران پێنج رۆژ بە ئامێری (تیفا) تیمی بە یانیانیش لە مانگێکدا ههشت رۆژ دەرمان رشتن بە ئامێری مزاخە ئەنجام دەدەن، فەرمانگاکان و شوێنە گشتییەکان و گۆماوزەلکاوەکان و ناوچەکانی خۆڵ وخاشاک دەرمان دەکەن.