زیندانیانی سیاسی مووچەکانیان دەبڕدرێت

بەڕێوەبەری گشتی زیندانییە سیاسییەكان لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان رایگەیاند، بەپێی یاسا مووچەی بەشێك لە زیندانیانی سیاسی دەبڕدرێت، ئێستاش بەشێك لە زیندانیانی سیاسیی ماوەی 10 ساڵەكەیان تێپەڕاندووە بۆیە مووچەكەیان دەبڕێت بۆ ئەوەی ئەو گرفتە روونەدا، داوای هەموواركردنەوەی یاساكەمان كردووە.

ئەحمەد مام رەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتی زیندانییە سیاسییەكان لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان راگەیاند" بەپێی یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2011 پەرلەمانی كوردستان، پێدانی مووچە بەو زیندانییە سیاسیانەی كە مووچەی دیكەیان نییە، بۆ ماوەی 10ساڵ دەبێت‌ و ئێستاش بەشێك لە زیندانیانی سیاسیی ماوەی 10 ساڵەكەیان تێپەڕاندووە بۆیە مووچەكەیان دەبڕێت، ئێستا ئێمە لە هەوڵی هەمواركردنەوەی ئەو یاسایەداین بۆ ئەوەی مووچەیان نەبڕدرێت".

بەڕێوبەری گشتی زیندانیە سیاسیەکان بە میدیاکی نزیک پارتی ووت" ئەوان داوای هەموواركردنەوەی دوو بڕگەی یاساكەیان كردووە ‌و ئێمەش داوامان كردووە لە هەمواری یاساكەدا، جگەلەوەی مووچەی زیندانیانی سیاسیی هاوتای زیندانیانی سیاسی عێراقی بكرێت، هاوكات ماوەی 10 ساڵەكەش بۆ 25 ساڵ درێژبكرێتەوە كاری زۆرباشمان بۆ ئەو مەبەستە كردووە".

ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سوكاری قوربانیانی زیندانی سیاسی و ئه‌نفالكراوانی ‌ژێر ده‌ستی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو، به‌ڵام هێشتا به‌شێكیان هه‌ر ناویشیان وه‌كو كه‌سوكاری قوربانیانی زیندانی سیاسی و ئه‌نفالكراو تۆمارنه‌كراوه‌.

لە هەرێمی كوردستاندا پێنج هەزار ‌و 162 زیندانی سیاسیی مووچەیان هەیە ‌و مووچەكانیشیان بەپێی ساڵانی زیندانیان لە نێوان 250 هەزار دینار تاوەكو یەك ملیۆن دینارە، ئەوەش بەپێی یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2011 پەرلەمانی كوردستان رێكخراوە، لەسەر ئاستی عێراقیش زیاتر لە 100 هەزار زیندانی هەن ‌و زۆرترین مووچەشیان یەک ملیۆن ‌و 250 هەزار دینارە.



AM:10:56:10/07/2019