كه‌مێك پێش ئێستا، دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ده‌نگدان به كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌ستیپێكرد و تێیدا مه‌سرور مه‌سعود بارزانی به 88 ده‌نگ بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 10ی ته‌ممووز، له دانیشتنێكی تایبه‌تدا، به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، متمانه به مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌خشرا.
دواتریش سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ناوی قوباد جه‌لال تاڵه‌بانی، وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیران خسته ده‌نگدانه‌وه و به ده‌نگی 73 په‌رله‌مانتار، وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیران متمانه‌ی پێدرا.