فەڕەنسا و بەریتانیا هێزی زیاتر رەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن

لەسەر داوای ئیدارەی ئەمریکا، فەڕەنسا و بەریتانیا هێزی زیاتر رەوانەی کوردستان دەکەن و بڕیار وایە بە رێژەی %10-15 هێزەکانیان زیاد بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10-7-2019، رۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاویکردووەتەوە، فەرەنسا و بەریتانیا بە نیازن ژمارەی هێزەکانیان لە رۆژئاوای کوردستان بە رێژەی %10-15 زیاد بکەن.

هاوکات گۆڤاری "فۆڕێین پۆلیسی"ی ئەمریکا زیادکردنی هێزەکانی فەرەنسا و بەریتانیای لە رۆژئاوای کوردستان بە سەرکەوتن بۆ ئیدارەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ، ناوبردووە.

زیادکردنی هێزەکانی ئەو دوو وڵاتە لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی هێزەکانی سووریای دیموکراتی "هەسەدە" بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.

پێشتریش ئەمریکا هەمان داوای لە ئەڵمانیا کرد، بەڵام حکوومەتی ئەڵمانیا رەتی کردەوە هیچ هێزێک بنێرێتە رۆژئاوای کوردستان.



PM:01:56:10/07/2019