وەزارەتی دارایی دەرماڵە بۆ ئەم فەرمانبەرانە خەرج دەکات

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی داوە لەسەر خەرجکردنی دەرماڵەیەک بۆ بەشێک لە فەرمانبەرانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە.

لە نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی کە بە ژمارە 6266 لە 10/6/2019 دەرکراوە و ئاڕاستەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کراوە تێیدا ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی دەرماڵەی مەترسی دراوە بەرێژەی %30 بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە ئیش و کاری بەرهەمهێنانی قیڕ و گەرمکردنی دەکەن و تووشی ماددە ژەهراوییەکان دەبنەوە.

 لە نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە بڕیاری خەرجکردنی ئەم دەرماڵەیە لە بەرواری 1/6/2019ـەوە جێبەجێ دەکرێت.



PM:03:18:10/07/2019