ترەمپ سزاکانی سەر ئێران زیاتر دەکات

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەتویتێکدا رایگەیاند بەمزوانە سزاکانیان بۆسەر کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر زیاتردەکەن، 

دۆناڵد ترەمپ لەتویتەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە ئێران لەمێژە بەنهێنی دەستیداوەتە پیتاندنی یۆرانیۆم کە پێشێلکردنی تەواوەتی ئەو رێکەوتنە ئەتۆمییەیە کە 150 ملیار دۆلاری تێچوە لەسەر دەستی جۆن کیریی و ئیدارەکەی ئۆبامادا.

پێشتر ترەمپ رەخنەی توندی ئاراستەی رێکەوتنە ئەتۆمییەکەی  2015ی نێوان ئێران و وڵاتانی کاریگەری جیهان (ئەمریکا، چین، روسیا، ئەڵمانیا، بریتانیا و فەرەنسا) کردوەو بەخراپترین و مەترسیدارترین رێکەوتننامەی لەقەڵەمداوە.



ئه‌م بابه‌ته ‌612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:07:10/07/2019