په‌رله‌مانتارێکی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه "حكومه‌تی ھه‌رێم نۆكه‌ری ئێران و توركیایه".
سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "ئه‌مڕۆ له‌وكاته‌دا كه كابینه‌ی نوێ سوێندیان خوارد و وتیان: سوێند به‌خوای گه‌وره یه‌كێتی گه‌ل و خاكی كوردستان ده‌پارێزین!، تۆپخانه‌كانی ئێران بۆردومانی ده‌ڤه‌ری برادۆستی كرد و ھاوڵاتیه‌كی شه‌ھید و سێی دیكه‌ی بریندار كرد".
لەدرێژەی نووسینەکەیدا، سۆران عومه‌ر پێیوایە "ئه‌مه ده‌ره‌نجامی بێ سیاده‌یی و نۆكه‌ری حكومه‌ی ھه‌رێمه بۆ ئێران و توركیا و به‌چاوساخی و ره‌زامه‌ندی ئه‌وان بۆردومان ده‌كرێین!".
دەربارەی ئەو بۆردومانانەی ئەمڕۆ و چەند رۆژی رابردووی ئێران و تورکیا، سۆران عومەرئیدانهی ئەو دهستدرێژیە دەکات دەڵێت " ئیدانه‌ی ئەو دهستدرێژیە و خوێنڕشتنه‌ی ھاوڵاتیانی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و پارێزگاری خه‌ڵك و خاكی كوردستان ئه‌ركی حكومه‌تی ھه‌رێمه كه به‌داخه‌وه نه‌ك نایانپارێزن و بێ ھه‌ڵوێستن به‌ڵكو ته‌سلیم و نۆكه‌ری ئه‌و وڵاتانه‌شن!".
ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لەلایەن پەرلەمانەوە متمانەی پێدراو و سوێندی یاساییان خوارد.