ماڵپەڕی " سپی " وەک ماڵپەڕێکی سەربەخۆ بە پێویستی زانی دەست بۆ کارێکی رۆژنامەوانی قورس ببات، ئەویش بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکانی " ویکلیکس " کە تایبەتە بەکوردستان.
بەشێوەیەکی گشتی ویکلیکس رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە بەدوای قازانجی مادیدا ناگەڕێت، کارەکەی بڵاوکردنەوەی راپۆرتی میدیای تایبەتی و نهێنیە، سەرەتا لە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت لە ساڵی ٢٠٠٦ دا لەژێر ناوێ رێکخراوی " سەن شاین "ی رۆژنامەوانی دەستیان بەکارکردو، بەڕێوەبەرەکەشی گەنجێکی ئوسترالییە بەناوی " جولیان ئاسانج "ە و لەسەرەتاوە ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە زیاتر لە ١،٢ یەک ملیۆن و دووسەد هەزار بەڵگەنامەیان لەبەردەستدایەو بڵاویدەکەنەوە.
ئامانجی رێکخراوەکە وەک ئاماژەی بۆ دەکەن ئاشکراکردن و رسواکردنی ئەو سیاسەت و هەڵوێستە نا ئەخلاقایانەیە کە رژێمە سەرکوتکارەکانی ئاسیا و پاشماوەی رژێمەکانی سۆڤیەتی پێشوو و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی تریش بەئەمەریکاشەو کە پیادەیان کردووە.
لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا لە سالێ ٢٠١٠دا ویکلیکس ٧٦ هەزارو ٩٠٠ بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بلاوکردەوە، هەر لە هەمان ساڵدا ٤٠٠ هەزار بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق بڵاوکردەوە، دواتر ویکلیکس بەلێشاو ئەو برووسکەو نامە نهێنیانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای بڵاوکردەوە.
کورد لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا بە بەراورد بە گەلانی تر بەشێکی بچووکی ئەو بەڵگەنامانەی بەردەکەوێت کە بڵاوکراونەتەوەو، ئەمڕۆ هەر خوێنەرێکی ئینگلیزیزان لە هەر کونجێکی ئەم جیهانەدا دەتوانێت ئەو راپۆرتانە ببینێت، بەوانەشەوە لەسەر کوردیش بڵاوکراونەتەوە، کارێکی زۆر نەگونجاویشە هەموو جیهان بتوانێت لەسەر تۆ راپۆرتی نهێنی و ئاشکرا بخوێنێتەوە، کەچی هاوڵاتی کورد لەبەر نەزانینی زمانی ئینگلیزی بەشێکی زۆر لە خوێنەری کورد ناتوانێت هیچ زانیارییەک دەربارەی ئەو راپۆرتانە بزانێت، سپی ئەم ئەرکە قورسەی خستۆتە سەر شانی و لەبەشی دۆکۆمێنتی ماڵپەڕەکەدا هەر رۆژەو بەشێکی ئەو راپۆرتانە بڵاودەکاتەوە کە بەشێکیان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٥٠ ساڵێ رابردووە. بلاوکردنەوەی راپۆرتەکە بەپێی بەرواری راپۆرتەکە لە رووی مێژوویەوە بڵاودەکرێتەوە.
راپۆرتەکان لە زمانی ئیگلیزیەوە دەقاو دەق و زۆر بەجوانی و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانێکی رۆژنامەوانی جوانی کوردی و لە بەشی " دۆکۆمێنت"دا بڵاوکراونەتەوە. تێکڕای راپۆرتەکانیش دەقە ئیگلیزیەکەی وەک بڵاوکراونەتەوە لەلای ماڵپەڕی "سپی" پارێزراوە..
راپۆرتی تایبه‌ت و نهێنی ژماره: 03ANKARA6279_a
ئاماده‌کراو له: 7 ئۆکتۆبه‌ری 2003 له‌لایه‌ن EDELMAN کارمه‌ندی باڵیۆزخانه
له کورته‌ی راپۆرته‌که‌دا هاتوه: سه‌رۆک وه‌زیرانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، به‌رهه‌م صالح، له 6-7 ئۆکتۆبه‌ر سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی کرد و له گه‌ڵ کارمه‌ندانی تورکیا کۆبۆته‌وه، دانیشنیشی له گه‌ڵ کارمه‌نده باڵاکانی باڵێۆزخانه‌که‌مان کردوه.
له خاڵه گرنگه‌کانی راپۆرته‌که:
1- صالح به ئێمه و تورکه‌کانی راگه‌یاند که یه‌كێتی مه‌به‌ستیه‌تی په‌که‌که و هه‌وادارانی باکوری عێراق جێبهێڵن، وتیشی ئه‌م کاره پێویستی به کارکردنی توندی هاوبه‌شی یه‌کێتی و پارتی هه‌یه و یه‌کێتی و سه‌رکرده‌که‌ی، جلال تاڵه‌بانی، یاماده‌ی یارمه‌تیدانن. هه‌روه‌ها صالح پێی راگه‌یاندین که له ئێستادا بژارده‌ی سه‌ربازی به‌رامبه‌ر په‌که‌که و هه‌وادارانی به‌کارنه‌هێنین....
5- مفه‌وزی باڵیۆزخانه ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی که ئه‌مریکا پابه‌نده به له‌ناوبردنی مه‌ترسیه‌کانی په‌که‌که و کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له عێراق و له‌و باوه‌ره‌داین یاسای خۆگونجاندنه‌وه‌ی تورکیا ده‌رفه‌تێکه بۆ زۆربه‌ی عه‌ناسری په‌که‌که و هه‌وادارانی له عێراق تا بگه‌ڕینه‌وه و له تورکیا نیشته‌جێ ببنه‌وه، هه‌ر کارێک یه‌کێتی بیکات تا یارمه‌تیان بدات تێبگه‌ن رێگایان پێ‌نادرێت له عێراق بمێننه‌وه مایه‌ی ده‌ستخۆشیکردنه له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه. له وه‌ڵامدا صالح وتی گه‌رنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر لێیان پێویستی به هاریکاری توندی پارتی و یه‌كێتیه و جه‌ختیشی کرده‌وه که ئه‌مریکا له به‌کارهێنانی هێز به‌رمبه‌ر په‌که‌که له‌م ساته‌دا خۆی لابدات.
سه‌باره‌ت به په‌که‌که و ئه‌گه‌ری گه‌رانه‌وه‌یان بۆ تورکیا صالح وتی:
" ئێمه‌ش ئه‌وانمان له عێراق ناوێت، سه‌رکرده‌کانیان که‌سانی خراپن، bad guys و هه‌وادارانیان به‌رامبه‌ر به واقیع کوێرن، من باوه‌رم پێیان نیه و درۆزنی ئینتیهازین،م ئه‌گه‌ر بتوانن خۆتان لێیان رزگار بکه‌ن کارێکی زۆر باشه بۆ ئێمه".
صالح به‌ڵێنیشی دا تاڵه‌بانی و یه‌کێتی هاریکاری ئه‌مریکا له هه‌وڵه‌کانی دژ به په‌که‌که و هه‌وادارانی ده‌کات، پێشی وابو بارزانیش یارمه‌تی بدات، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مه کۆتایی بونی هێزه‌کانی تورکیا له باکوری عێراقی لێبکه‌وێته‌وه. صالح وتی ده‌بێت بارزانی و پارتی تێبگه‌ن که سودمه‌ن و یاریده‌ده‌ر نابێت تا ته‌واجدی په‌که‌که و کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک فشار بۆ سه‌ر تورکیا به‌کاربهێنن. صالح وتی که‌سانێک هه‌ن له ئه‌وروپا یه‌كێتی ده‌توانێت قسه‌یان له گه‌ڵ بکات تا یارمه‌تی بده‌ن دژ به په‌که‌که و کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و تورکیاش هه‌وڵبدات تا ئۆجه‌لانیش یارمه‌تیان بدات.
سه‌باره‌ت به ده‌ستوری عێراق و که‌مایه‌تیه‌کان له خاڵی 6 راپۆرته‌که‌دا هاتوه:
6- صالع پێی وتین له کۆبونه‌وه‌یدا له گه‌ڵ Ziyal جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له به‌یانی ئه‌مرۆدا، ده‌رکه‌وت که Ziyal ته‌رکیزی کرده سه‌ر ده‌ستوری عێراق و فیدراڵیزم و که‌مایه‌تیه‌کان. صالح وتی به Ziyal ی وتوه یاسای ئۆتۆنۆمی ساڵی 1970 بۆ ئۆتۆنۆمی هه‌رێمی کوردستان بوه (نه‌ک بۆ گروپێکی ئیتنی تایبه‌ت له هه‌رێمه‌که)، ده‌کرێت ببێته بناغه‌یه‌ک بۆ لێدوان له پرۆسه‌ی ده‌ستوردا، وتیشی کورده‌کانی عێراق جۆرێک له مۆدێل بۆ چاره‌ی دۆخی که‌رکوک په‌سند ده‌که‌ن. صالع داوای له تورکیا کردوه هانی سه‌رکردایه‌تی به‌ره‌ی تورکمانی بده‌ن تا به‌یه‌که‌وه له گه‌ڵ یه‌کێتی کاربکه‌ن.