ئازاری ئەژنۆت هەیە... زۆر بە ئاسانی چارەسەری بکە

زۆر کەس توشی ئازاری ئەژنۆکان دەبێت، هەبوونی ئازاری ئەژنۆکان بۆ چەندین هۆکار دەگەڕێتەوە پزیشک بەپێی هەبوونی جۆری ئازارەکەت چارەسەرت بۆ دادەنێت، بۆیە ڕەنگە زۆر بەئاسانی بتوانی لەماڵەوە بەڕێنمای پزیشک چارەسەری بکەیت.باوترینیان ئەمانەن....

ـ داخوران: هۆکاری بونی ئازاری ئەژنۆکان نەمانی شلەی ژێر کڵاوەی ئەژنۆیە کاتێک ئەم شلە نامێنێت ئەژنۆکان توشی ئازارو ئاوسان دەبن.

ـ لەجێی خۆنەمانی کڵاوەی ئەژنۆ: کاتێک کڵاوەی ئەژنۆ لەجێی خۆی دەترازێت بەهەمان شێوە ئەژنۆکان توشی ئازار دەبن.

ـ بەهۆی بوونی نەخۆشی ئۆزگورد: ئەم نەخۆشییە لەکاتی گەنجیدا ڕودەدات کاتێک ئێسکەکان و بەشەکانی ئەژنۆ هێشتا لەگۆڕاندان ئەمەش دەبێتەهۆی دروست بوونی ئازارێکی لەڕادەبەدەر لەئەژنۆکاندا.

ـ توشبوون بەهەوکردنی ئێسک و جومگە:جۆرێکە لەهەوکردنی جومگە زیاتر لەتەمەنی سەرو پەنجا ساڵیدا ڕودەدات ئەمەش ئازار لە جومگەی ئەژۆکاندا دروست دەکات.

چارەسەر:

ـ حەسانەوەی ئەژنۆکات بۆماوەی چەند ڕۆژێک پێویستە بحەسێیتەوە تاکو زیاتر توشی ئاوسان و ئازار نەبی.

ـ پەستانێک بخەرە سەر ئەژنۆکان وەک بەکارهێنانی باندجێک تاکو ئاوسانەکەی نەمێنێت.

ـ بەرزکردنەوەی ئەژنۆکانت بەبەکارهێنانی پشتییەک بۆ ژێر پاژنە پێت کاتێک پاڵ دەکەوی یاخود دادەنیشیت.

ـ بەکارهێنانی دەرمانی دژە هەوکردن:بەکارهێنانی دژە هەوکردن وەک ئیبۆفین، ناپرۆکسین، یارمەتی نەمانی ئازارو ئاوسانی ئەژنۆکانت دەدات.

ـ ئەنجامدانی ڕاهێنانی بەهێزبون و کشانی جومگەکان ئەگەر بێتو پزیشکەکەت ڕێگەت پێبدات.

وە: هەـ ف

سەرچاوە: web md



PM:10:27:10/07/2019