میسی بۆ ئەم چەند یارییە رادەگیرێت


چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو سزای ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بەرشەلۆنە لیۆنێل میسی بدرێت و                     بۆ چەند یارییەک لە ئەرجەنتین دووربخرێتەوە.
میسی لە پاش یاری چیلی و بردنەوەی هەڵبژاردەکەی ٢-١، هێرشی کردە سەر یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوورو بە گەندەڵ ناوی بردوون.
رۆژنامەکانی ئەرجەنتین بڵاویانکردەوە، میسی سزای زۆر قورس نادرێت وتەنها ٣ یاری یان سێ یاری رادەگیرێت.
هەروەها ئەو یاریزانە سزای ماددیش دەدرێت، لە پێناو ئەوەی جارێکی تر لێدوانی لەوشێوەیە نەدات.



PM:11:21:10/07/2019