ریاڵ مەدرید یاریزانە بەرازیلیەکەی پێشکەشکرد

ئەمرۆ یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، بەرگریکاری بەرازیلی، میلیتاوی پێشکەشی هاندەران و راگەیاندنەکان کردوو ئەو یاریزانەش بەشداری لە پرێس کۆنفرانسێک کرد.

میلیتاو لە یانەی پۆرتۆی پرتوگالیەوە بەبڕی ٥٠ ملیۆن یۆرۆ هاتۆتە یانەی ریاڵ مەدرید.

لە کاتی کۆنگرەکە رایگەیاند، من خەونی مناڵیم بووە درێسی یانەی ریاڵ مەدرید بپۆشم،چونکە بۆ باشترین یانەی جیهان هاتووم.

دواتر وتی" من دەمەوێت قسە لەگەڵ زیدان بکەم ، دەمەوێت شوێنێک لە پێکهاتەی سەرەکی بەدەست بهێنم، ئەوەش دەزانم سەرەکی بوون لە یانەی ریاڵ مەدرید زۆر قورسە.

میلیتاو شەشەم یاریزانە لەم وەرزە پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە دەکات، دوای یۆڤیچ و هازارد ومێندی و رۆدریگۆ و کۆبۆ.



PM:11:27:10/07/2019