ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەدانیشتنێکی ئاساییدا یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەموار دەکاتەوە.
کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-7-2019، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی ژمارە 32ـی خولی یاسادانانی دووەمی ساڵی یەکەمی خولی هەڵبژاردنی چوارەم، ساز دەکات.
لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا، تاوتوێی 10 پرۆژەیاسا و بابەت دەکرێ، ک بریتین لە؛
- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای لێبووردن لە سزاکانی باج.
- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای مافەکانی شەهیدنی بنکەی ئاسمانی.
- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای سەندیکای جیۆلۆجیناسان.
- دەنگدان لەسەر رێنماییە تایبەتەکان بە چارەسەرکردنی کێشەی ننیشتەجێبوون.
- میوانداریکردنی وەزیرانی نەوت، دارایی، سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی و نوێنەری سەرۆک وەزیران بەمەبەستی جێبەجێکرخدنی یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2019.
- خوێندنەنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای سەندیکای پەرستاری.
- خوێندنەوەی راپۆرتێک و گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیازی یاسای لێژنەی ئۆڵۆمپیی نیشتمانیی عێراقی.
- خوێندنەوەی راپۆرتێک و گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژەیاسای پەیوەندییەکان و زانیارییەکان.
- 15 خولەک گفتوگۆی گشتی.