نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه و له ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له سه‌رو 67 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی 11 ی تەمموزی 2019، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له جۆری برێنت به 67 دۆلار و 9 سه‌نته، له كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به 64 دۆلار و 80 سه‌نت بوو.
هاوكات له ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی جیهان به 60 دۆلار و 56 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به 58 دۆلار و 66 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.