به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی گاپیڵۆن كه‌سێكیان به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی دزی جۆراوجۆر ده‌ستگیركردووە و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا بڕی 17 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و ملیۆنێك و 550 هه‌زار دیناری عێراقی و چه‌ند پارچه ئاڵتوونێكی پێبووه.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ "سپی" نێردراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "پاش سكاڵای هاوڵاتییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر دزیكردن لێی و تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێكی دزیكردن، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی گاپیڵۆن زانیاریی پێویستیان كۆكرده‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "دواتر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی گاپیڵۆنه‌وه توانرا تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیربكرێت، كه له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا بڕی 17 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و ملیۆنێك و 550 هه‌زار دیناری عێراقی و چه‌ند پارچه ئاڵتوونێكی پێبووه".
ئەوەش هاتووە "تۆمه‌تبار دانیناوه به‌تاوانه‌كه‌یداو له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌نده‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه".