یەكێتی و پارتی لەسەر پۆستی پارێزگاری كەركوك ڕێككەوتن

ئەمڕۆ پێنجشەمە كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی بۆ دانانی كەسێك بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك بەڕێوەچوو و لەسەر كاندیدێك ڕێككەوتن.

لە كۆنفرامسێكی ڕۆژنامەوانیدا هەریەكە لە حاكم قادر حەمەجان و مەحمود محەمەد رایانگەیاند كە "ئەندازیار تەیب جەبار كاندیدی لیستی برایەتیە بۆ پارێزگاری كەركوك".

مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند "ڕێكارەكانی دانانی پارێزگاری كەركوك لە چەند ڕۆژی ئایندەدا واتە كەمتر لە هەفتەیەك تەواو دەبێت".



PM:12:41:11/07/2019