دابەشكردنی موچەی مانگی 4 بەردەوامە و بڕیارە رۆژی دوو شەممەی هەفتەی داهاتوو موچەی وەزارەت و توێژێكی دیكە دابەش بكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەوەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە دەست "سپی"كەوتووە رۆژی دووشەممە 15ی تەمموزی 2019، موچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.
ڕۆژی یەكشەممەش بەهۆی ئەوەی پشوی فەرمیە موچەی هیچ وەزارەت و توێژێك دابەش ناكرێت.