بەوێنە...كەسایەتی سیاسی كورد دۆخی تەندروستی تێكچوو

كەریم ئەحمەد، كەساسەتی سیاسی كورد و سكرتێری پێشوی حزبی شیوعی كوردستان دۆخی تەندروستی تێكچوو، ڕەوانەی نەخۆشحانە كرا.

سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی نەخۆشخانەی شەهید د.خالید لە كۆیە بە "سپی" ڕاگەیاند "كەریم ئەحمەد، سكرتێری پێشوی حزبی شیوعی كوردستان باری تەندروستی تێكچووە و لە ژێر چاودێری تەندروستیدایە".

مامۆستا كەریم ئەحمەد لە ساڵی 1922 لە گوندی باقرتەی سەر بە شارۆچكەی كۆیە لەدایكبووە، تاوەكو پۆلی سێی سەرەتایی لە شاری هەولێر دەخوێنێت و دواتر دەچێتە بەغدا و لەوێ خانەی مامۆستایان – پەیمانگای وەرزشی تەواو دەكات و دەبێت بە مامۆستای وەرزش لەشاری كۆیە، لە ساڵی 1947 هاوسەرگیری كردووە و سێ كوڕ و چوار كچیان هەیە، یەكێك لە كورەكانی شەهید بووە.

مامۆستا لە تەمەنی سیاسی خۆیدا چەندین پۆستی گەورەی لە نێو حیزبی شیوعی عێراقیدا وەرگرتووە و ماوەی  دووساڵ سكرتاریەتی حیزبی لەدەستدابووە، هەروەها سكرتێری حیزبی شیوعی كوردستان بووە.




PM:02:44:11/07/2019