وتەبێژی نوێی حکومەت دەستبەکار بوو

وتەبێژی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو ڕاشیگەیاند، "ئەمڕۆ ئاڵوگۆر لە دوو وەزارەتدا کرا و حەفتەی داھاتووش سەرجەم وەزیرەکان ئاڵوگۆڕیان پێ دەکرێت".

د. جووتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاندووە "ئاڵوگۆڕی وەزیرەکانی کابینەی نوێ لەگەڵ وەزیرەکانی کابینەی پێشوو دەستی پێ کردووە و وەکو ھەنگاوی یەکەمیش ئەمڕۆ (١١-٧-٢٠١٩) ئاڵوگۆڕ بە دوو وەزیر کرا و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت، تاوەکو گۆڕانکاری لە سەرجەم وەزارەتەکاندا دەکرێت".

 د. جووتیار عادل وتیشی "تاوەکو حەفتەی داھاتوو ئاڵوگۆڕ لە سەرجەم وەزیرەکان دەکرێت و کابینەی نوێ دەست بە کارەکانی دەکات."

ڕۆژی چوارشەممە ١٠-٧-٢٠١٩ لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە متمانە بە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان درا و ئەمڕۆ، پێنجشەممەش ١١-٧-٢٠١٩، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یەکەم دانیشتنی لەگەڵ وەزیرەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە برد.

 


PM:05:01:11/07/2019