شێرکۆ حەمە ئەمین: دەبوو زەمەنبەندی بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت دیاری بکرێت

شێرکۆ حەمە ئەمین، پەرلەمانتاری پێشووی بزووتنەوی گۆڕان ڕەخنە لە دەستپێکی کاری ئەم خولەی پەرلەمان و حکومەت دەگرێت.

شێرکۆ حەمە ئەمین، لە نوسینێکدا دەڵێت "وەک ستانداردی باو و گرەنتی جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت کە واش دەوترا، دەبو زەمەنبەندی،بۆ جێبەجێکردنی کارنامەکە دیاری بکرێت،ئەمەش نەکراوەو هیچ زەمەنبەندی دیارینەکراوە".

دەقی نوسینەکە:

چەند ،سەرنجێک لەبارەی،سەرەتای کاری پەرلەمان و  کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت ..
دوای زیاتر،لە نۆ مانگ سەرئەنجام کابینەی نۆیەم ئەمڕۆ متمانەی وەرگرت و دەست بەکاربو،ئەم کابینەیە ئومێدی زۆری لەسەر هەڵچنراوەو زۆری پێداوتراوە،گوایەحکومەتێکی بەهێزە بۆ کوردستانێکی بەهێز،ئەمڕۆسەرۆکی حکومەت هێڵەگشتیەکانی کارنامەکەی خوێندەوە،کەتەنیا خاڵی جیاوازی،لەوانەی پێش خۆی بەش بەش کرابو،بەڕونیش هەندێ بابەتی خستبوەڕو.
سەرەتا سەرنجێکی کورت،لەبارەی هەمواری یاسای ژمارە ۳ ساڵی ۲٠٠۹ ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە دەخەینەڕو،کە سەرەتایەکی زۆر خراپ بو.
_ درێژکردنەوەی ویلایەتی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان و بەیاساییکردنی دانانی پارێزگار،لەدەرەوەی ئەنجومەنی پارێزگا،بەجۆرێك ئەندامی ئەنجومەن نەبێت،ئەمە سەرەتایەکی زۆرخراپەو پشتکردنە بنەمای لامەرکەزییەت و شەرعیەتی خەڵکە،ئاخر چۆن دەبێت، پەرلەمانێک خۆی بەدەنگی خەڵك هەڵبژێردرابێت، بەڵام دەنگ بەوەبدات،پارێزگار بەبێ دەنگدانی خەڵک ئەو پۆستە وەربگرێت؟!ئەمەبەجۆرێک بڕوانەبونە،بەدەنگی خەڵک.

ئەمەهەنگاوێکی زۆر خراپە و حەزی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانیش لای لایەنەکانی دەسەڵات پیشان دەدات،کە لەوتووێژەکانیشیاندا ناڕاستەوخۆ باسیان کردوە.

سەرنجەکان،لەبارەی کارنامەی حکومەت:

۱_ وەک لایەنەکانی بەشداری حکومەت،بەتایبەتی،لە ئەندامانی شاندی دانوسانکاری بزوتنەوەی گۆڕان دەیانوت،کارنامەکە بڕگە بڕگە دەنگی ،لەسەردەدرێت،بەڵام ئەمەوادەرنەچو، تەنیاهاوشێوەی کابینەکانی پێشو،سەرۆکی حکومەت ،وەک وتارێک خوێندییەوە،لەلایەکی ترەوە و پێشتریش وترا،جێگری سەرۆکی هەرێم هاوشێوەی سەرۆکی هەرێم ،لەپەرلەمانەوە،بەدەنگدان متمانە وەردەگرێت،ئەمەش جێبەجێنەکرا!
۲_ بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دەبو کارنامەی حکومەت،لە بەردەستی پەرلەمانتاراندا بوایە، کە پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ئەم خاڵەش جێبەجێنەکراو کەسیشیان هیچیان نەوت.
۳_ وەک ستانداردی باو و  گرەنتی جێبەجێکردنی کارنامەکەش ،کە واش دەوترا ،دەبو زەمەنبەندی،بۆ جێبەجێکردنی کارنامەکە دیاری دەکرێت،ئەمەش نەکراوەو هیچ زەمەنبەندی دیارینەکراوە.
٤_ خاڵی دو لە بەشی کارگێڕی هێڵەگشتیەکانی کارنامەی حکومەت ،تەرشیقکردنی هەیکەلی دامەزراوەکانی حکومەتە،بەڵام هەر لەسەرەتای کاری کابینەکەو کاری سەرۆکایەتی هەرێم،بەزیادکردنی جێگری دوەم و دامەزراندنی چەندین وەزارەت و پلەوەزیری نوێ هێندەی تر بارگرانی،بۆ بوجە زیادکرا و دەرگای زیاتری بەهەدەردان کرایەوەوهەڵاوسانی حکومەت زیاتر دەکات و پێچەوانە ئەو خاڵەی کارنامەکەشە!
٥_بەوردبونەوە،لە شێوازی متمانەدان،بە سەرۆکی حکومەت و زۆرینەی وەزیرەکان چاوەڕێی ئەوە ناکرێت،پەرلەمان بتوانێت، چاودێری ڕاستەقینەی حکومەت بکات،ئەم حکومەت خۆی،لەسەرو پەرلەمانەوە دەبینێت.

دکتۆر شێرکۆ حەمەئەمین

ئه‌م بابه‌ته ‌304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:16:11/07/2019