بەڕێوەبەری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌پۆسته‌كه‌ی دورخرایەوە و تا ئێستا هۆکارەکەی ئاشکرانەکراوە.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی دەست "سپی" کەوتووە دڵشاد عومەر، به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بە نوسراوی فەرمی د.پشتیوان سادق وه‌زیری پێشووی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌پۆسته‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه.
هەر بەگوێرەی زانیاریەکان کە "سپی" لە سەرچاوەیەکی باڵاوە دەستی کەوتووە لابردنی ناوبراو سەرەڕای ئەوەی بە بڕیاری پشتیوان سادق بووە، بەڵام لەسەر داوای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لابراوە لەپۆستەکەی.
هاوکات تائێستا هۆكاری دورخستنه‌وه‌كه‌ی ئاشکرانەکراوە و عومه‌ر محه‌مه‌د جێگری به‌رێوه‌به‌ر كاروباره‌كانی به‌وه‌كاله‌ت به‌رێوه‌ده‌بات.
"سپی" بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی کرد بە دڵشاد عومەر، بەڵام وەڵامی پەیوەندیەکەی نەدایەوە.