پەرواز کار لەگەڵ گەورەترین کۆمپانیایی لوبنان دەکات

خانمە گۆرانیبێژی کورد "پەرواز حسێن" کار لەگەڵ گەورەترین کۆمپانیایی لوبنان دەکات و زانیاری لەبارەوە دەخاتەڕوو.

کۆمپانیای ئەربیکا ی لوبنانی ڕایگەیاند بۆ یەکەم جار کار بۆ گۆرانی بێژیکی عێراقی دەکات.
هاوکات کۆمپانیایە لوبنانیەکە ڕایگەیاندوە بۆ ئەم وەرزەی کارکردن خانمە گۆرانی بێژی کورد و ئەستێرەی عەرەب ئایدڵ 
پەرواز حسێنیان هەڵبژاردووە.

هاوکات پەروزا حسێن ڕایگەیاند ئەم هەنگاوەم لەکارکردن سەرکەوتنێکی ترە بۆمن لەدنیایی گۆرانی ووتنم.

پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە  شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووکچن.  پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبەرکیی عەرەب ئایدڵدا وەک کجە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد. هەروها چەندین ڤیدیۆ کلیپیان بەشێوەی دوێت لەگەڵ (گۆران)ی ھاوسەری بڵاو کردووەتەوە، چەندین کۆنسێرت و ئاھەنگی ھاوبەشیان لە ھەرێمی کوردستان و رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ساز کردووە.


PM:06:43:11/07/2019