فەرمانگەی کارتی نیشتمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

فەرمانگەی کارتی نیشتمانی هەولێر لەبارەی گەڕانەوەی کارتی نیشتمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە لە رۆژانی یەكشەممە تا پێنجشەممە لە كاتژمێر 2ی دوای نیوەرۆ تاكو 6ی ئێوارە كارتی نیشتمانی بە هاووڵاتییان دەدرێتەوە.

بەگوێرەی ئاگادارییەکی فەرمانگەی کارتی نیشتمانی هەولێر ئەوانەی مامەڵەی كارتی نیشتمانیان كردووە لە بەرواری 2019/4/16 تاکو 2019/4/22، كارتەکانیان گه‌راوه‌ته‌وه‌.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە رۆژانی یەكشەممە تا پێنجشەممە لە كاتژمێر 2ی دوای نیوەرۆ تاكو 6ی ئێوارە كارتی نیشتمانی بە هاووڵاتییان دەدرێتەوە.

ئاماژە بەوەش دراوە، کە هاووڵاتی لە کاتی وەرگرتنەوەی کارتی نیشتمانی دەبێت هەریەک لە بەڵگەنامەکانی رەگەزنامەی عێراقی رەسەن، پێناسەی باری شارستانی رەسەن و پسوولەی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی پێ بێت.



PM:07:12:11/07/2019