باشوری کوردستان رۆژیکی گەرمی بەسەر برد

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی  و بوومەلەرزەی هەرێم پلەی گەرمای شارەکانی باشووری کوردستانی بلآوکردەوە، خانەقینیش گەرمترین پلەی تۆمار کرد کە ٤٧ پلە بوو.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە باشووری کوردستان رۆژێکی گەرمی بەسەربردووەو خانەقین گەرمترین ناوچە بووە کە پلەی گەرمای ٤٧ پلە بووە، دوای خانەقین شاری خورماتوو گەرمترین بووە کە ٤٥ پلە بووە.

نزمترین پەلەش پلەی گەرمای حاجی ئۆمەران بووە کە ٣٢ پلە بووە، دوای حاجی ئۆمەرانیش ناوچەی پێنجوێن بووە کە پلەی گەرمای ٣٦ پلە بووە. 
 

PM:08:07:11/07/2019