یەکێتیەکان لە چەمچەماڵ دوای ژمارەیەک پۆست لە کابینەی نوێدا دەکەن

یەکێتیەکانی چەمچەماڵ بە ئەنجومەنی مەڵبەند و ئۆرگانەکانی ئەو حیزبە و پێشمەرگەکەکان و تێکۆشەرە دێرینەکان ناڕازین کە هیچ پۆستێکیان لە کابینەی نوێدا پێ نەدراوە، لە یاداشتێکیشدا داوای کۆمەڵێک پۆست دەکەن.

بەپێی بەڵگەنامەیەک کە لەسەر فۆرمی مەڵبەند نووسراوەو دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، کادیرانی سیاسی و سەربازی یەکێتی لە سنوری مەڵبەندی چەمچەماڵ ناڕازین لە دابەشکردنی پۆستەکانی یەکێتی کە ناوچەکەی ئەوان هیچ پۆستێکیان بەرنەکەوتووەو ەلپۆستەکانی تردا کە تا ئێستا یەکلایی نەبۆتەوە، داوای چەندان پۆستی وەک وەکیل وەزیر و راوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی دەکەن.

لەو یاداشتەدا کە ئەمڕۆ ١١ی تەموز نێردراوە بۆ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی و مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی ناوەند، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ناوچەکانی سنوری چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکیەی کاکەمەند و ئاغجەلەرو سەنگاو تەکیەی جەباری و قادر کەرەم و شوان، کە جگە لە هەزاران تێکۆشەر، بەدەیان هەزار شەهید و قوربانی ئەنفالی تێدایە، بەبێ ئەوە لە کابینەی نوێدا یەک پۆستیان پێدرابێت.

دەقی یاداشتەکەی ئەنجومەنی مەڵبەندی چەمچەماڵ و کادیرانی ئەو دەڤەرە..   





PM:10:04:11/07/2019