بارزانی پەیامێکی لەبارەی تەقینەوەکانی دوێنێ شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاو کردەوەو سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دەکات.
دوێنێ پێنجشەممە 11ی تەمووز، ژمارەیەک تەقینەوەی تیرۆرستی لە شارەكانی عەفرین و قامشلۆ و حەسەكە ڕوویدا، كە لەو کردەوە تیرۆریستیانەشدا ژمارەیەك هاووڵاتی بوونە قوربانی.
دەقی پەیامەکە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێكی زۆرەوە ڕۆژی پێنجشەممە 11ـی 7ـی 2019 لە ئەنجامی زنجیرە تەقینەوەیەكی تیرۆریستی لە شارەكانی قامیشلۆ و عەفرین و حەسەكە ژمارەیەك هاووڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون.
وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆریستیانە دەكەم، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنانە دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارن دەخوازم.
مسعود بارزانی
12ـی 7ـی 2019