ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی داعشێکی ڕاگەیاند

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئەندامێکی داعش له‌ ناحیەی بازیان ده‌ستگیر دەکات كە خەڵكی ئەنبارە.

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند هێزه‌كانی ئاسایش تیرۆریستێكی داعشیان به‌ناوی عه‌لی عیوده‌ دەستگیر كرد كه‌ خەڵكی ناحیه‌ی رومانی سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌نباره‌.

ئەوەشی ئاشکراکردووە كە تیرۆریستەكە له‌ ساڵی 2015 وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ كردووە، پاشان چووەتە سوریا و دواتر هاتوونە هەرێمی كوردستان.

تیرۆریستەكە ئەمساڵ رووی له‌ سنووری قەزای چه‌مچه‌ماڵ و به‌رده‌قاره‌مان و بازیان كردووە و لەلایەن ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانییەوە دەستگی كراوە.

لە راگەیەندراوەكەی ئاسایشدا هاتووە كە تیرۆریستەكە لە كاتی لێكۆڵینەوەدا دانی ناوە بەوەی ئەندامی داعش بووە و یه‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 2ی تیرۆر بەندكراوە.


PM:02:59:12/07/2019