گروپێک له عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك، خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییان له‌دژی كاندیدكردنی كوردێك بۆ پۆستی پارێزگار ئه‌نجامدا و داواش ده‌كه‌ن چیتر ئه‌و پۆسته نه‌درێته‌وه به كورد.
ئه‌مڕۆ هەینی 12ی تەمموزی 2019، به‌شێك له عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك له‌دژی دیاریكردنی كاندیدی لیستی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و داوا ده‌كه‌ن چیتر ئه‌و پۆسته نه‌درێته‌وه به كورد.
بەگوێرەی زانیاریەکان خۆپیشاندانه‌كه له‌سه‌ر داوای گروپێكی عه‌ره‌بی كه‌ركوك به‌ناوی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی ئه‌نجامدراوه، كه چه‌ند به‌رپرسێكیان دژایه‌تی خۆیان بۆ پێدانه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به كورد راگه‌یاندووه.