کچە گۆرانیبێژی شۆخ و شەنگ، کەژێ کچی هونەرمەندی ناسراو هاوتا ئەسعەد، وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی بڵاوکردەوە، بوە جێی سەرنجی هەوادارانی.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، کەژێ هاوتا وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە و لەگەڵیدا نوسیویەتی: دڵسۆزی و وەفاداری دەگمەنە لەم ڕۆژگارەدا، ئەگەر دۆزيتەوە، بيپارێزە.
کەژی هاوتا تەمەنی 18 ساڵە له دایكبووی شاری ههولێره ، خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانیەو لە تەمەنی مناڵیەوە تێکەڵی دنیای گۆرانی بووە.