بەریتانیا کەشتی جەنگی ڕەوانەی کەنداو دەکات

دوابەدوای هەوڵدانی سوپای پاسداران بۆ دەستبەسەرداگرتنی كەشتییەكی بەریتانی، وڵاتی بەریتانیا كەشتییەكی جەنگی دیكە ڕەوانەی كەنداو دەكات. 

ئاژانسی ڕویتەرز بە پشتبەستن بە كاربەدەستانی بەریتانیا، ڕایگەیاندووە: كە هێزی دەریاوانی وڵاتەكەیان كەشتییەكی جەنگی بەناوی "دانكن"ی ناردۆتە ناوچەی كەنداو.

ڕۆیتەرز لە زاری كاربەدەستێكی بەریتانیەوە دەڵێت: ڕەوانەكردنی ئەو كەشتییە جەنگییە وەك بەشێك لە هەبوونی هێزەكانی بەریتانیا لە ناوچەكە پێشتر بەرنامەی بۆ داڕێژرابوو، بەڵام لەگەڵ توندبوونەوەی گرژییەكان لە ناوچەكە بەرنامەی ناردنی ئەو كەشتییە پێشكەوتووە. 

وتەبێژی حکومەتی بەریتانیاش دەڵێت: بەریتانیا هاوشانی هاوبەشە نێودەوڵەتییەكانی بەردەوام دەبێت لە پاراستنی ئازادی دەریاوانی و هاتن و چوونی كەشتییەكان لە كەنداو.

 


PM:07:16:12/07/2019