ماڵپەڕی " سپی " وەک ماڵپەڕێکی سەربەخۆ بە پێویستی زانی دەست بۆ کارێکی رۆژنامەوانی قورس ببات، ئەویش بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکانی " ویکلیکس " کە تایبەتە بەکوردستان.
بەشێوەیەکی گشتی ویکلیکس رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە بەدوای قازانجی مادیدا ناگەڕێت، کارەکەی بڵاوکردنەوەی راپۆرتی میدیای تایبەتی و نهێنیە، سەرەتا لە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت لە ساڵی ٢٠٠٦ دا لەژێر ناوێ رێکخراوی " سەن شاین "ی رۆژنامەوانی دەستیان بەکارکردو، بەڕێوەبەرەکەشی گەنجێکی ئوسترالییە بەناوی " جولیان ئاسانج "ە و لەسەرەتاوە ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە زیاتر لە ١،٢ یەک ملیۆن و دووسەد هەزار بەڵگەنامەیان لەبەردەستدایەو بڵاویدەکەنەوە.
ئامانجی رێکخراوەکە وەک ئاماژەی بۆ دەکەن ئاشکراکردن و رسواکردنی ئەو سیاسەت و هەڵوێستە نا ئەخلاقایانەیە کە رژێمە سەرکوتکارەکانی ئاسیا و پاشماوەی رژێمەکانی سۆڤیەتی پێشوو و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی تریش بەئەمەریکاشەو کە پیادەیان کردووە.
لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا لە سالێ ٢٠١٠دا ویکلیکس ٧٦ هەزارو ٩٠٠ بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بلاوکردەوە، هەر لە هەمان ساڵدا ٤٠٠ هەزار بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق بڵاوکردەوە، دواتر ویکلیکس بەلێشاو ئەو برووسکەو نامە نهێنیانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای بڵاوکردەوە.
کورد لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا بە بەراورد بە گەلانی تر بەشێکی بچووکی ئەو بەڵگەنامانەی بەردەکەوێت کە بڵاوکراونەتەوەو، ئەمڕۆ هەر خوێنەرێکی ئینگلیزیزان لە هەر کونجێکی ئەم جیهانەدا دەتوانێت ئەو راپۆرتانە ببینێت، بەوانەشەوە لەسەر کوردیش بڵاوکراونەتەوە، کارێکی زۆر نەگونجاویشە هەموو جیهان بتوانێت لەسەر تۆ راپۆرتی نهێنی و ئاشکرا بخوێنێتەوە، کەچی هاوڵاتی کورد لەبەر نەزانینی زمانی ئینگلیزی بەشێکی زۆر لە خوێنەری کورد ناتوانێت هیچ زانیارییەک دەربارەی ئەو راپۆرتانە بزانێت، سپی ئەم ئەرکە قورسەی خستۆتە سەر شانی و لەبەشی دۆکۆمێنتی ماڵپەڕەکەدا هەر رۆژەو بەشێکی ئەو راپۆرتانە بڵاودەکاتەوە کە بەشێکیان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٥٠ ساڵێ رابردووە. بلاوکردنەوەی راپۆرتەکە بەپێی بەرواری راپۆرتەکە لە رووی مێژوویەوە بڵاودەکرێتەوە.
راپۆرتەکان لە زمانی ئیگلیزیەوە دەقاو دەق و زۆر بەجوانی و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانێکی رۆژنامەوانی جوانی کوردی و لە بەشی " دۆکۆمێنت"دا بڵاوکراونەتەوە. تێکڕای راپۆرتەکانیش دەقە ئیگلیزیەکەی وەک بڵاوکراونەتەوە لەلای ماڵپەڕی "سپی" پارێزراوە..
راپۆرتی تایبه‌ت و نهێنی ژماره 05ANKARA418, 05ANKARA425
سه‌رچاوه: با‌ڵیۆزخانه له ئه‌نقه‌ره
نێردراو له 19 کانونی دوه‌می 2005
ئاماده‌کراو له لایه‌ن: باڵیۆز Eric S. Edelman
بابه‌ت: په‌یوه‌ندیه‌کانی تورکیا – ئه‌مریکا و که‌رکوک
پوخته‌یه‌ک: جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه Tuygan له 18 کانونی دوه‌م به باڵیۆزی وتوه که تاکه کێشه‌ی گرنگ له په‌یوه‌ندیه‌کانی تورکیا و ئه‌مریکادا عێراقه. یه‌کێک له خاڵه‌کانی ئه‌و کێشه‌یه, وه‌ک جێگره‌که باسی کردوه, پشتگوێخستنی به‌رده‌وامی ئه‌مریکایه بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌کانی تورکیا سه‌باره‌ت به روداوه‌کان له که‌رکوک. خاڵی دوه‌می راپۆرته‌که باس له قورسایی عێراق له سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا ده‌کات:
2- جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه، علی توغان، له 18 کانونی دوه‌م، باڵیۆزی بۆ نوسینگه‌که‌ی خۆی بانگێش کرد، دو کارمه‌ندی باڵای تری وه‌زاره‌ت ئاماده بون و دانیشتنه‌که بۆ باسکردنی عێراق ته‌رخان کرابو. توغان ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی نێوان وڵاته‌که‌ی و ئه‌مریکا له شوێنه‌کانی تر کێشه‌ی ئه‌وتۆیان نیه و هه‌مو کێشه‌کانی نێوانیان له باشوردا گرتبونه‌ته‌وه. باڵیۆز له وه‌ڵامدا وتی له‌و باوه‌ره‌دایه ئه‌مریکا و تورکیا هه‌مان ئامانجیان هه‌یه له عێراقێکی یه‌کگرتو و دیموکرات و نه‌بێته گۆره‌پانی تێرۆریسته‌کان. له درێژه‌ی قسه‌کانیا باڵیۆز وتی جیاوازیان له شێوازی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌دایه... بۆ ئێمه دیالۆگ گرنگه ئه‌گه‌ر له سه‌ر هه‌مو شته‌کانیش رێکنه‌که‌وین.
3- توغان سێ جۆر کێشه‌ی تایبه‌ت به عێراقی دیاری کرد: یه‌که‌م هه‌ستێک له ئه‌نقه‌ره هه‌یه که پشکی تورکیا له پرۆسه‌ی سیاسیسدا هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌رێنی بۆ ناکرێت.
له خاڵی 7 ی راپۆرته‌که‌دا به‌ناونیشانی: گه‌وره‌ترین خه‌می تورکیا: که‌رکوک، هاتوه
7. Tuygan وتی بابه‌تی سێیه‌م، مه‌سه‌له‌ی که‌رکوکه، که گه‌وره‌ترین که‌ره‌سته‌کانی ته‌قینه‌وه‌ی تێدایه. به‌پێی کۆمسیۆنی پێشوی هه‌ڵبژاردنه‌کان کورده‌کان له که‌رکوک له به‌رامبه‌ر دابینکردنی تۆمارکردنێکی به‌رفراوان بۆ ده‌نگدان رازی بون به‌شداری هه‌ڵبژاردن له که‌رکوک بکه‌ن.... ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌ریته به‌رده‌وام بێت کورده‌کان " ئه‌نجامێک شێواو" دروست ده‌که‌ن. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ش، گوێڵ، هه‌مان خه‌می هه‌یه
8. پێشنیازی سه‌ره‌تایی بۆ دابه‌شکردنی کورسیه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی به‌رێژه‌ی:
12/12/12/5 له لایه‌ن هه‌مو هێزه‌کانه‌وه، بێجگه له پارتی دیموکراتی کوردستانی مسعود بارزانی، په‌سندکرا. به‌براوی بارزانی کورده‌کان تا نیوه‌ی کورسیه‌کانی شاره‌وانی ده‌به‌نه‌وه، بۆیه پارتی به‌رده‌وام له ده‌ره‌وه‌ی رێکه‌وتنه‌که بوه..... تاد.
9. له وه‌لامدا باڵیۆز وتی: حکومه‌تی ئه‌مریکا هه‌ستیاری که‌رکوک بۆ تورکیا تێده‌گات، زیاتر بۆ ئه‌مه ئێمه‌ش هاوهه‌ستین سه‌باره‌ت به‌هه‌مان خه‌م بۆ ململانێی عرقی له که‌رکوک. که‌رکوک له لایه‌ن رژێمی سه‌دامه‌وه دوچاری چه‌ندین پلان بۆته‌وه، پێویسته به‌شێوه‌یه‌که یاسایی و شه‌فاف مامه‌ڵه‌ی راست بکرێت له گه‌ڵ هه‌مو قوربانیه‌کانی، به‌و عه‌ره‌بانه‌ی که له باشوره‌وه له‌وێ نیشته‌جێ کراون و ئه‌و تورکمان و کوردانه‌ی ده‌رکراون.
10. جێگری وه‌زیر گه‌رایه‌وه بۆ سه‌ره‌تای قسه‌کانی و له‌و میانه‌یه‌دا وتی: روداوه‌کان له سه‌ر ئه‌رزی واقیع " کێشه‌ن " و ده‌بێت که‌رکوک ببێته " نمونه‌یه‌ک بۆ تاقیکردنه‌وه" بۆ تورکیا و ناوچه‌که.
مام جلال و په‌که‌که و تورکیا
ته‌له‌گرافی باڵیۆزخانه‌ی ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان – 05BAGHDAD3039
کۆده:05BAGHDAD3039
سه‌رچاوه:با‌ڵیۆزخانه به‌غداد
ئاماده‌کراوه له:21-07-2005 17:54:00
پۆلێن‌کردن:نهێنی
بابه‌ت: تاڵه‌بانی و بارزانی ره‌تیده‌که‌نه‌وه پارتی دیموکراتی کوردستان یارمه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی په‌که‌که بدات.
ئه‌مه به‌شێکه له ته‌له‌گرافه ئه‌سڵیه‌که، هه‌مو ده‌قی ته‌له‌گرافه ئه‌سڵیه‌که له به‌رده‌ستدا نیه.
پێداجونه‌وه له لایه‌ن: مولحه‌قی با‌ڵیۆزخانه David M. Satterfield
1- له 19 ته‌موز مولحه‌ق له گه‌ڵ سه‌رۆک تاڵه‌بانی باسی له‌و راپۆرته کرد که تێیدا هاتوه په‌که‌که پلانرێژی بۆ ئۆپه‌راسیۆنێک له باکوری عێراق ده‌کات. تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی له واقیعدا له هه‌رێمی کوردستان دو گروپی په‌که‌که هه‌ن، وه‌ک ئه‌و وتی یه‌کێکیان کاری تێرۆریستی له تورکیا ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌م گروپه ئه‌ندامانی په‌که‌که‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق ناردوه و پێده‌چێت بۆ ئۆپه‌راسیۆنێک جوڵه‌یان پێکرا بێت، گروپی دوه‌م گه‌شه ده‌کات و ئه‌ندامه‌کانی ده‌یانه‌وێت له شوێنه‌کانی خۆشاردنه‌وه‌یان له عێراق" له ئاشتیدا بژین" تا ئه‌و کاته‌ی حکومه‌تی عێراق وه‌ک په‌نابه‌ر وه‌ریان ده‌گرێت.
تاڵه‌بانی وتی په‌که‌که داوایان لێکردوه که میوانداری دانیشتنێک له گه‌ڵ حکومه‌تی ئینتیقالی عێراق و حکومه‌تی ئه‌مریکا بکات. تاڵه‌بانی وتی راشکاوانه پێشنیازه‌که‌ی ره‌تکردۆته‌وه.
2- له 21 ته‌موز مولحه‌ق له گه‌ل بارزانی، سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، باسی ئه‌و راپۆرتانه‌ی سه‌باره‌ت به مه‌ترسی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی په‌که‌که‌ن کرد و داوای له بارزانی کرد یارمه‌تی په‌که‌که نه‌دات. له وه‌ڵامدا بارزانی رایگه‌یاند که ئاگای له‌و جۆره ئۆپه‌راسیۆنانه نیه. زیاده بۆ ئه‌مه‌ش پارتی هیچ شتێکی نیه له گه‌ڵ په‌که‌که بیکات، وتیشی: ئه‌وان له روی ئایدیۆلۆژی و سیاسیه‌وه رکابه‌ری یه‌کترن. له به‌رده‌وامی قسه‌کانیدا بارزانی وتی: پێویسته سوپای تورکیا تێبگات که چاره‌ی سه‌ربازی بۆ کێشه‌ی کورد له تورکیا نیه، گروپی چه‌کداری په‌که‌که له دیاربه‌کر، بنگۆڵ و ئه‌ستانبوڵ هه‌ن و هه‌روه‌ها له شاره‌کانی تری تورکیا. تورکیا دان به‌م واقیعه‌دا بنێت.
بارزانی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی بێجگه له گۆرانی و کتێب به‌زمانی کوردی تورکه‌کان دانیان به کورد وه‌ک گروپێکی جیاواز نه‌ناوه. له باتی ئه‌وه پێیان باشتره بۆ کێشه‌ی کورد له تورکیا گله‌یی له کوردستانی عیراق و تایبه‌ت له پارتی دیموکراتی کوردستان بکه‌ن .