بەوێنە:ریاڵ مەدرید بە بێ زیدان راهێنانی ئەنجامدا

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئەمڕۆ راهێنانەکانی بە بێ زیدان ئەنجامداوەو ئەو راهێنەرە بەهۆی کێشەیەک وڵاتی کەنەدای جێهێشت.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەمرۆ بڵاویانکردووەتەوە، زیدان مەشقوراهێنانی یانەی ریاڵ مەدریدی لە کەنەداوە جێهێشتووەو بەرەو ئیسپانیا گەڕاوەتەوە، کە تا ئێستا نازانرێت چی کێشەیەکە،بەڵام بە قسەی رۆژنامەکان کێشەی خێزانییە.

یانەکە لەئێستادا لە لایەن یاریدەدەرەکەی زیدانەوە بەڕێوە دەبردرێت.



PM:08:43:12/07/2019