هەیفا وەهبی ڤیدیۆیەکی سەرنجڕاکێش بڵاودەکاتەوە

ئەستیرەی گۆرانی و نواندنی عەرەبی هەیفا وەهبی ڤیدیۆیەکی سەرنجڕاکێش بڵاودەکاتەوە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەیفا وەهبی ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە بە جلێکی کورتەوە لەنێوان چەند گەنجێکدا، ئەم ڤیدیۆیە لەماوەی رۆژێکدا نزیکەی یەک ملیۆن ڤیستەری لە هەوادارانی هەیە. لەگەڵ ڤیدیۆکەدا هەیفا نووسیوویەتی "دەچین بۆ یاری هاوڕێیان ئەمشەو دەیبەینەوە".

هەیفا وەهبی یەکێکە لەو سەد ئافرەتە شۆخەی دنیاو بەیەکێک لە گۆرانیبێژو ئەکتەرە هەرە ناسراو و وروژێنەرەکانی جیهانی عەرەب هەژمار دەکرێت.

ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی، ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی 2009 دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری (ئەحمەد ئەبو هەشیمە )دەکات تەنیا 4 ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە.
ھەیفا لە ساڵی 1976 لەدایک بووە، تا ئێستاش دەیان بەرھەمی گۆرانی ھەیە، لە چەند فیلم و زنجیرە دراماشدا وەک خانمە ئەکتەرێک بەشداری کردووە، ھەوادارێکی زۆریشی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ھەیە.




PM:09:30:12/07/2019