بە فەرمی رۆژێک پشوو راگەیەندرا

لەهەرێمی کوردستان و سەرتاسەری عێراق رۆژی ١٤ تەموز کە دەکاتە یەک شەممە دەکرێت بە پشووی فەرمی.

وەک هەموو ساڵێک و بەپێی خشتەی پشووەکانی عێراق و هەرێم لە مانگی تەموزدا رۆژی ١٤ ی مانگ کە رۆژی یەک شەممە دەکات بەبۆنەی رۆژی رووخانی سیستەمی پادشایی لە عێراق و کودەتای سەربازی بەسەر ئەو سیستەمەدا دەکرێتە پشووی فەرمی و، بڕیاریشە ئەمساڵیش بکرێتە پشووی فەرمی.

هەرچەندە حکومەتی هەرێم بەفەرمی پشووی رانەگەیاندووە، بەلآم بە پێی زانیاریەکانی سپی وەک سالآنی پێشوو دەکرێتە پشووی فەرمی.
  
 

PM:10:29:12/07/2019