دوو پەرلەمانتار سکاڵا لەسەر وەزیری دارای عێراق تۆمار دەکەن و هۆکارەکەشی بۆ پابەندنەبون بەو مادەیە یاساییەی کە پەیوستە بە پێدانی بڕە نەوتی هەرێمی کوردستان بە بەغدا دەگێڕنەوە.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك "هەریەک لە ئه‌نعام ئه‌لخوزاعی و جه‌واد موسه‌وی له دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق سكاڵایان له‌سه‌ر له‌سه‌ر فوئاد حسێن، وه‌زیری دارایی عێراق کە لە پشکی کورد وەزیرە، تۆماركردوە".
له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، وه‌زیری دارایی عیراق به‌پێچه‌وانه‌ی ماده‌ی 10ی یاسای بودجه‌ی عێراق كارده‌كات، كه ده‌بێت بڕی پاره‌ی ئه‌و نه‌وته له پشكی هه‌رێمی كوردستان ببڕدرێت كه له‌یاساكه‌دا دیاریكراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ولێر راده‌ستی به‌غدای بكات.
به‌پێی یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی ٢٠١٩، پێویسته هه‌رێمی كوردستان رۆژانه ٢٥٠هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی حكومه‌تی عێراق بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌های بڕی ئه‌و نه‌وته له پشكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بڕدرێت.