ترس بە گشتی هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆقۆناغی منداڵی بۆیە پێش چارەسەر ئەم سێ ڕێنماییە دەخەینە ڕوو دواتر به ڕێگه چاره‌سه‌ره‌كان ئاشنا ده‌بیت.
1- دایك و باوك منداڵ نه‌ترسێنن ، یان بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ بخه‌وێت ، بێته ماڵ ، نه‌گری هه‌وڵ مه‌ده شتی ترسناكی هاوشێوه‌ی ( گورگه‌كه هات ، دێوه‌كه ده‌تخوات ) به‌كار بهێنیت چونكه ئه‌م ترسه به تێپه‌ڕبوونی كات له‌گه‌ڵیدا گه‌شه ده‌کات.
2- قوتابخانه ، پێویسته له‌سه‌ر مامۆستاكان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دوور بكه‌ونه‌وه له ترساندنی منداڵ ، هه‌ندێك منداڵ هه‌یه ئه‌وه‌نده ترساوه ناوێرێت پرسیار بكات له مامۆستا ، دواتر كاریگه‌ری ده‌بێته سه‌ری و له كاتی گه‌وره‌بوونیش ناتوانێت له‌به‌رده‌م خه‌ڵكیدا قسه بكات.
3- ڕاگه‌یاندن ، پێویسته له ڕاگه‌یاندنه‌كان به تایبه‌ت تی ڤیه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه له بڵاوكردنه‌وه شتی ترسناك ، وه ئه‌و كه‌ناڵانه‌شی كه تایبه‌تن به منداڵ نابێت كارتۆنی ترسناك په‌خش بكه‌ن كه شه‌ڕ و كوشتنی تێدا بێت . کە دایک و باوکیش لەم ڕووەوە دەبێ ئاگاداربن.
هە‌رچه‌نده ده‌توانین بڵێین چاره‌سه‌ری ترس له ترسێكه‌وه بۆ ترسێكی تر ده‌كرێت كه‌مێك جیاوازی تێدا بێت به‌ڵام له‌م بابه‌ته‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چاره‌سه‌ری ترس ده‌زانیت.
1- هه‌رگیز ترسی خۆتان مه‌خۆنه‌وه و مه‌یشارنه‌وه چونكه ترسان عه‌یبه نییه پێویسته ئه‌و ترسه له ناخی خۆتدا بیخه‌یته ده‌ره‌وه .
2- له‌گه‌ڵ خۆتدا گفتوگۆ بكه و وه‌ڵامی خۆت بده‌وه ،بڵێ بۆ من له‌و شته ده‌ترسم ؟ هۆكاری چییه ؟ ئه‌و شته خۆ ترسی نییه ؟
3- ئه‌وه‌ت له یاد بێت هیچ گرێیه‌ك نییه كه نه‌كرێته‌وه و هیچ كێشه‌یه‌كیش نییه كه چاره‌سه‌ری نه‌بێت.
4- هه‌وڵ بده ئه‌و شته‌ی لێی ده‌ترسیت ڕووبه‌ڕووی ببیته‌وه نه‌ك لێی ڕا بكه‌یت.
5- ڕاهێنان بكه له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ترسه به نمونه : تۆ له شوێنێكی تاریك ده‌ترسیت ، ده‌ترسیت شه‌وان تا به‌رده‌رگا بچیت ، هه‌وڵ بده شه‌وان تاقی بكه‌یته‌وه ،له‌گه‌ڵ كه‌سێك بڕۆره ده‌ره‌وه جارێكی تر خۆت ته‌نیا بڕۆ.
6- هه‌وڵ بده هۆكاری ترسه‌كه‌ت بزانیت ، بزانه هۆكاری چییه ده‌ترسیت ؟ مدام كوری " له وته‌یه‌کدا ده‌رباره‌ی ترس ده‌لێت ( هیچ شتێک له دنیایدا شایه‌نی ترس نیه ئه‌گه‌ر بێت و لێی تێبگه‌ین)
7- پێویسته بزانیت ئه‌و ترسه‌ی كه هه‌ته ڕاستییه یاخود نا ڕاستییه و شتێكه ته‌نها له خه‌یاڵی خۆتدا دروستت كردووه .
8- ڕاهێنان بكه له‌سه‌ر هه‌ناسه‌دانی قوڵ ، كاتێك دڵت به خێرایی لێ ده‌دات هه‌ناسه‌ی قوڵ هه‌ڵمژه و بیده‌وه ئه‌مه بۆ چه‌ند جارێك دووباره بكه‌وه تاكو دڵ لێدانه‌كه‌ت ئاسایی ببێته‌وه.