لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی نایابەکانی عێراق بۆ تۆپی پێی.
یانەی ھەولێر لە یاریگەی ھەندرێن توانی بەئەنجامی (٣-١) گۆڵ لە یانەی بەحری بباتەوە.
گۆڵەکانی یانەی ھەولێر لە رێگەی یاریزانان ( نیاز محەمەد) لە خولەکی (٦٢) و مارسێل لە خولەکەکانی (٦٩، ٨٥) تۆمارکران و تاکە گۆڵی یانەی بەحری لە رێگەی یاریزان ئەحمەد داوود لە خولەکی (٣٢) تۆمارکرا.
بەم ئەنجامە یانەی ھەولێر کۆی خاڵەکانی بۆ (٤٧) خاڵ بەرزکردووە ھاتە پلەی حەفتەمی خولەکە.
راگەیاندنی یانەی هەولێر