ئاسایشی سلێمانی روونکردنەوە دەدات و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هێرشنەکراوەتە سەر ئاسایش سلێمانی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٤ ی تەموز لە تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وا بڵاوبووه‌ته‌وه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه گولـله (ئاڕ بی جی)یه‌ك نراوه به باره‌گای ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانییه‌وه ( ئاسایشی چەمچەماڵ )، به‌ڵام خودی ده‌زگاكه هه‌واڵه‌كه ره‌تده‌كاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی له راگه‌یانراوێكدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە "ئه‌و هه‌واڵه كه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه گوایه هێرش كراوه‌ته سه‌ریان، دووره له راستییه‌وه".
له‌و راگه‌یاندراوه‌دا ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی روویداوه، ته‌نیا ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی بچووك له سه‌ر رێگای كه‌ركوك سلێمانی بیستراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا ده‌كه‌ین".
بەرەبەیانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه گوایه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ی ته‌مموزی 2019، به گولـله‌یه‌كی ئاڕ بی جی هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر باره‌گای ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ.
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی باره‌گاكه‌ی ده‌كه‌وێته قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ له رۆژئاوای پارێزگاكه‌وه.