قەیس خەز عەلی: کەرکوک شارێکی عیراقیە

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند، کەرکوک شارێکی عیراقیە.

قەیس خەزعەلی،  ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، كە گروپێكی حەشدی شەعبیە ئەمڕۆ یەکشەممە، 14 تەمووز، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند "كەركوك شارێكی عێراقیە".


ئەمەش لەکاتێکدایە، لەدوای ناکۆکیەکی زۆری حزبەکان بۆ دواجار ڕێکەوتن، ئەندازیار تەیب جەبار ببێتە کاندیدی لیستی برایەتی، بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک و  بڕیارە دەست بكەن بە كاروبارەكانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بۆ دیاری كردنی پارێزگاری نوێی شارەكە.



PM:06:17:14/07/2019