ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران یەکەم کۆبوونەوەی خۆی دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ ١٥ ی تەموز ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت یەكەمین كۆبونەوەی خۆی ئەنجامبدات.
بڕیارە کۆبوونەوەکە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ لەبینایەی ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر سازبکرێت. 

ئەو کۆبوونەوەیە تایبەت دەبێت بە هێڵە گشتیەكانی ئەو كارنامەیەی سەرۆكوەزیران لەبەردەم پەرلەمان پێشكەشیكرد، دواتر دەرفەت دەدرێتە هەر وەزیرێك كە پلانی سەرەتایی خۆی لەسەر وەزارەتەكەی پێشكەشبكات.
 
 هەروەها گفتوگۆ لەسەر دۆخی سیاسی و پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و ئەو دۆسیانەی لەنێوان هەرێم و بەغداد تاكو ئێستا ناكۆكی لەسەرە گفتوگۆی لەسەردەكرێت.
 



AM:09:43:15/07/2019