لەبارەی گواستنەوەی فەرمانبەران بڕیار دەدرێت

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم داوای ڕاگرتنی گواستنەوە و تەنسیبی فەرمانبەران دەكات و ئاشكرایدەكات، هیچ نووسراوێك لەسەر ئەو بابەتە بەرزنەكرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەمە 15ـی تەمووزی 2019 بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان بە ژمارە 33 تیایدا هاتووە، دووپات لەسەر گشتاندنمان بە ژمارە 1235 دەكەینەوە لەبارەی گواستنەوەی فەرمانبەران.

لە نووسراوەكە ڕوونكراوەتەوە، لەبەر ئەوەی فەرمانبەرانی وەزارەتمان بەشێوەیەكی بەردەوام داوای "گواستنەوەی ڕاژە و تەنسیب" دەكەن بۆیە بڕیارماندا بەڕاگرتنی گشت داواكارییەكی تایبەت بەم دوو بابەتە بەهیچ شێوەیەك نووسراومان بۆ بەرز نەكرێتەوە بۆ وەزارەت.

باس لەوەشكراوە، هەندێك لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان بە تەواوی پاپەند نەبوونە بۆیە پێویستە بەهیچ شێوەیەك نووسراو بەرز نەكرێتەوە بۆ ئەو بابەتە.


PM:06:34:15/07/2019