کاسیاس پۆستێکی نوێ لە یانەی پۆرتۆ وەردەگرێت

ئیکر کاسیاسی گۆڵپارێزی یانەی پۆرتیۆی پرتوگالی، پۆستێکی نوێ لەو یانەیە وەردەگرێت و دەبێتە ستافی یاریدەرانی راهێنەری یانە پرتوگالیەکە.

کاسیاس لە چەند مانگی رابردوو بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە یاریگاکان دوورکەوتەوەو لە ئێستاشدا ناتوانێت درێژە بە یاری بدات.

ئەمرۆ پۆرتۆ لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا بڵاویکردوەتەوە، کاسیاس، پۆستێکی ئیداری لە یانەکە وەردەگرێت ولەگەڵ ئیدارەی یانەکە درێژە بە کارەکانی لەگەڵ پۆرتۆ دەدات.



PM:07:38:15/07/2019