لە کۆبونەوەی نەیمار و پاریس سانجێرمان چی روویدا


ئەمڕۆ نەیمار دا سێلڤا لە وڵاتی بەرازیلیەوە گەڕایەوە بۆ وڵاتی فەرەنساو پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە کردەوەو لە هۆڵە داخراوەکانیش راهێنانی کرد.
نەیمار پێش ئەوەی راهێنان بکات، لەگەڵ لیوناردۆی بەڕێوەبەری یانەی پاریس سانجێرمان کۆبوونەوەیەکی ٣ کاتژمێری ئەنجامداوەو هەردوولا قسەی خۆیان بەرامبەر بە یەکتری کردبوو.
لە کۆبوونەوەکە بەڕێوبەری پاریس سانجێرمان نەیماری ئاگادارکردبۆوە کە چوونی بۆ  بەرشەلۆنە زۆر زەحمەتە، لە ئەم وەرزەدا، چونکە ئەو یانەیە بڕە پارەیەکی زۆری بۆ گواستنەوەی یاریزانان سەرفکردووەو لە ئێستاشدا توانای کڕینی یاریزانی نوێی نیە.
هەروەها هەردوولا قسەیان لەسەر ئامادەکاری ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکەی کردووەو لەوانەیە لە چەند رۆژی داهاتوو نەیمار بگەڕێتەوە بۆ راهێنانەکانی پاریس سانجێرمان.



PM:10:40:15/07/2019