پۆلیس: دوو هاوڵاتی بەتۆمەتی کوشتن دەستگیرکرد

پۆلیسی ڕاپەرین ڕایدەگەیەنێت، لە قەزای رانیەی سنووری ئیدارەی راپەڕین دوو كەسیان بە تۆمەتی كوشتن دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ئاشكرای كردووە "لە لایەن هێزەکانمان لە پۆلیسی فریاکەوتنی رانیە و بەهاوبەشی بنکەی پۆلیسی بنگرد، لە ناو شاری رانیە دوو کەس لە ماڵەکانی خۆیان دەستگیر کران کە فەرمانی دەستگیر کردنیان هەبوو لە تاوانێکی کوشتن بە پێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی".

ئاماژەبەوەشکراوە، ئەم دوو کەسە بەناوەکانی (ت،م) و (م،ب)ـەیە و  تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵە و دانیشتووی رانیەن، پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە لە دادگای دووکان

ئەوەشخراوەتەڕوو، بە پێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی بە فەرمانی دادوەر هەواڵەی دادگای دوکان کرانەوە بە پێی تایبەتمەندی شوێنی رووداو لە سنووری ناحیەی بنگرد.


AM:09:28:16/07/2019