ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای هەرێم سەردانی بەغداد دەکات

بڕیاره‌ ئەمڕۆ وه‌فدێكی‌ باڵای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ‌ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ عیراق تاووتوێی‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكه‌ن.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیراندا رایگەیاندوە، ئەمڕۆ سێشەممە شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم بۆ دەربڕینی نیازپاکی سەردانی بەغدا دەکات.

ئامانجی سەردانەكە بۆ دەرخستنی نیازپاكی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بەرامبەر بەغداد و گفتوگۆكردنە لەسەر دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان.

هاوکات، شاندەكە بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و قوباد تاڵە بانی جێگری سەرۆکی حکومەت و هەریەك لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ فرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا، وەزیری داد ئەندامێتی شاندەكە دەكەن. 

 له‌ سه‌ره‌تادا وه‌فده‌كه‌ی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ‌ د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق كۆده‌بنەوە، دواتر لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، د. عادل عەبدولمەهدی کۆدەبنەوە، لەکۆتایی دا لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوەو لە هەمان ڕۆژدا وەفدەکە دەگەڕێنەوە هەولێر.


AM:09:41:16/07/2019