مەسرور بارزانی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆیان لە بەغدا ئاشکرادەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەپرسانی بەغدا ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت: لە ئایندەیەكی نزیكیشدا دەست بەدانوستان و گفتوگۆی هونەری بۆ یەكلاكردنەوەی دۆسێ هەڵپەسێدراوەكان دەكرێت.

پاش كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دوای كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بڕیارماندا سەردانی بەغدا بكەین بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەو كێشە هەڵپەسێردراوانەی لەنێوان هەردوولادا هەیە".

پەوەشی خستەڕوو "لەكۆبونەوەكانمان لەگەڵ بەرپرسانی عیراق، لێكتێگەیشتنی باش هەبووەو ئەوەی پێویستە لەلایەن هەرێمی  كوردستانەوە بوترێت ئێمە خستمانەڕوو، لە ئایندەیەكی نزیكیشدا دەست بەدانوستان و گفتوگۆی هونەری بۆ یەكلاكردنەوەی دۆسێ هەڵپەسێدراوەكان دەكرێت".

هاوکات محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: سەردانی وەفدەكەی هەرێم گرنگ بووە بۆ تاوتوێكردنی كێشەكانی نێوانمان و دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو بۆیان، نیازپاكی هەرێمی كوردستان دەردەخات بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە لەپێشتردا هەبووە. 



PM:05:54:16/07/2019