ئەمڕۆ زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، گەڕایەوە بۆ وڵاتی کەنەداو لەگەڵ
یاریزانانی هاوڕێی بەشداریان لە مەشق و راهێنانەکان کردەوە.
زیدان لە رۆژی شەممە برایەکی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردو دوای
مانەوەی ٣ رۆژ لە پرسەی براکەیدا، گەڕایەوە بۆ وڵاتی کەنەدا بەشداری لە
راهێنانەکان کردەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێستادا بە ٢٨ یاریزانەوە لە وڵاتی کەنەدایە خۆی بۆ
وەرزی نوێ ئامادە دەکات.