لە راپۆرتێکی ویکلیکسدا کە زاڵمای خەلیل زاد باڵوێزی ئەمەریکا لە عێراق ساڵی ٢٠٠٧ ئامادەی کردووە،ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە مەسعود بارزانی جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە پەکەکە لەرێگای سەربازیەوە کێشەکەی چارەسەر نابێت و ئەوان خۆیان لە شاخەکان توندکرووە.
لەو راپۆرتەی ویکلیکسدا کە سپی ئەمڕۆ بڵاویدەکاتەوە، بەشێوەیەکی گشتی راپۆرتەکە کە لەلایەن زەڵمای خەلیل زادەوە ئامادەکراوەو لەسەر کێشەی پەکەکەیە و رای سەرکردەکانی کورد‌و تورکیای بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای خستۆتەڕوو، کە تیایدا مەسعود بارزانی بەباڵوێزی وتووە" چاره‌ی بنه‌ڕه‌تی ته‌نیا به‌رێگه‌ی گرێدانی لێبوردنێکی تورکی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی کورده‌کان له گه‌ڵ کاری سه‌ربازی که پشتگیری حکومه‌تی هه‌رێمی هه‌بێت دژ به‌وانه‌ی لێبوردنه‌که ره‌تده‌که‌نه‌وه".