ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبونەوەی ئاسایی هەفتانەیدا، بڕیاریدا بە دابینكردنی یەك ترلیۆن و 400 ملیار دینار بۆ مافە داراییەكانی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2019.
بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە كۆبونەوەی ئەمڕۆ ١٦ ی تەموزی ئەنجومەنی وەزیرانی بڕیار دراوە پارەی جوتیارانی ساڵی ٢٠١٩ خەرجبکرێت.
ئهنجومهنی وهزیران بڕیاریداوه بڕی یهك ترلیۆن و 400 ملیار دینار بۆ پارهی گهنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2019 دابین بكات
بریاریش دراوە بۆ دابینكردنی ئەو بڕە پارەیە له بانكی عێراقی بۆ بازرگانی قهرزدەکات.
ئەو پارەیەی خەرجدەکرێت بۆ جوتیارانی عێراق، جوتیارانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.