بەرگریکاری بەتوانای لاوی هۆڵەندی، ماتیاس دی لێگت کەمێک پێش ئێستا بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی
یۆڤانتۆسەوە گەیشتە شاری تۆرینۆی ئیتاڵی.
بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان ، گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ خانمە پیرەکە بڕی٧٥
ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانەی یۆڤانتۆس کەوتووەو ئەو بڕە پارەی بە یانەی ئەجاکس داوە.
هەروەها چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ چوارشەممە، گرێبەستێکی لەگەڵ واژۆ بکرێت و
موچەیەکی ٧،٥ ملیۆن یۆرۆیی پێبدرێت.
دی لێگت لە ١١٧ یاری کە بۆ ئەجاکسی کردوە، توانیویەتی ١٣ گۆڵ بکات